چاویارنیوز ـــ “مارک ئاندرێ تێر شتگن” گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە بووە خاوەنی ڕیکۆردی پێکان لە لالیگا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرت “مارک ئاندرێ تێر شتگن” کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە جارێکی دیکە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. لە ساڵی 2020 ەوە گۆڵپارێزی ئەڵمانی چوار جار تووشی پێکان بووە و بووە خاوەنی ڕیکۆردی ئەم بوارەیە. لە دوو وەرزی ڕابردوودا، لە کۆی 113 یاریدا تەنیا 49 یاریی کردووە و 57٪ ی یاریەکانی لەدەستداوە. دوێنێ میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە تێرشتگن نەشتەرگەرییەکی دیکەی پشتی بۆ بکرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، پێدەچێت “تێر شتگن” دوای ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە لە یاریگا دوور بکەوێتەوە. بڵاوکراوەی ئیسپانی دەڵێت “تێر شتگن” لە کۆی 60 یاریی لە وەرزی رابردوودا تەنیا 9 یاری ئەنجامداوە، واتە تەنیا لە 21٪ی یارییەکاندا بەشێک بووە لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆرت، تێر شتگن لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تەنیا یەک وەرز تووشی پێکان نەبووە، لە سێ وەرزەکەی تردا 3 بۆ 6 مانگ تووشی پێکان بووە، ئەمەش وایکردووە ناوبراو ببێتە ڕیکوردداری پێکان لەنێو گۆڵپارێزانی لالیگا
No Comment! Be the first one.