چاویارنیوز ـــ لامین یامال، یاریزانی باڵی لاوی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە خۆشەویستی خۆی بۆ بەڕازیل و پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەیمار و هەماهەنگی لەگەڵ ڕافینیای هاوڕێی کرد.
یامال سەبارەت بە بەڕازیل ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکی سۆزداری تایبەتی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەیە و پێشوازی لە گەڕانەوەی بۆ ئەو وڵاتە دەکات. ئاشکراشیکردووە، لەگەڵ نەیمار گفتوگۆی کردووە لەسەر ئەوەی کەی ئەگەری هەیە بگەڕێنەوە بۆ بەڕازیل. بەگوتەی یامال، ئەوان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەگەر هەردووکیان بتوانن بگەنە یاری کۆتایی مۆندیال، ئەوا پێکەوە دەچنە پشوو.
یامال بە پێکەنینەوە ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە یاری کۆتایی مۆندیال لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و بەڕازیل بەڕێوەبچێت؛ یارییەک کە بۆ ئەو مانای تایبەتی دەبێت.
ئەستێره لاوەکه له نێو یاریگاشدا باسی له پەوەدییەکانی لەگەڵ ڕافینها کرد و گوتی: ئێمه بۆ یەکتر یاری دەکەین، ئەگەڕ ئەو گۆڵ تۆمار بکات و منیش نەیکەم، به دڵنیاییەوه ڕێگەی پێدەدام لێدانی سزا وەڕبگرم، ئەگەر من گۆڵ تۆمار بکەم و ئەو نەیکات، پێدەچێت لێدانی سزای پێ بدەم، کەوابوو پێکەوه دەتوانین بگەین به بەرزترین ئاست.
یامال جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هەستێکی باڵادەستی لە نێوانیاندا نییە و هەردووکیان خۆیان وەک تەواوکەر دەبینن. ئەو ئەم هاوپەیمانییەی وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنیان لە بەرشەلۆنە زانی، و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هاوسۆزییە دەتوانێت ڕێگە بۆ داهاتوویەکی گەش بۆ تیپەکە خۆش بکات.
No Comment! Be the first one.