چاویارنیوز _ لامین یامال ئامانجێکی تایبەتی تری هەیە و دەیەوێت دیسان مۆندیالێکی تر بباتەوە.
لامین یەمال، لە تەمەنی 19 ساڵیدا، هەموو شانازی و شەڕەفێکی مومکینی لە تۆپی پێی نیشتمانیدا بەدەستهێناوە و بە درێسی ئیسپانی نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا و یۆرۆ و جامی جیهانی بەدەستهێناوە.
لامین دوای بردنەوەی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە شکستهێنانی ئەرجەنتین، لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاراندا دەرکەوت و سەبارەت بە ئامانجەکانی وتی: ئێمە زۆر دڵخۆش و ڕازین، ئێمە پاڵەوانی جیهانین، هێشتا دەبێت زۆر شتی تر ببەمەوە، یۆرۆیەکی تر، جامی جیهانییەکی تر و بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسا.
No Comment! Be the first one.