چاویارنیوز ـــ ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆتنهام بیر لەوە دەکات کە ڕکابەری لەگەڵ ئینتەرمیلان بکات بۆ گواستنەوەی موسا دیابی ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد.
ئەو یاریزانە باڵە لە هاوینی 2024 ئەستۆن ڤێلای بەجێهێشت و ڕووی لە خولی سعودیە کرد و گرێبەستەکەی بە بەهای 50 ملیۆن دلارە، بەڵام ڕەنگە لە ساڵی 2026 بگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا، دەوترێت دیابی ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ تیپێک دەکات کە لە چامپیۆنزلیگدایە، ئەمەش هەلی ڕاکێشانی بۆ ئینتەر و تۆتنهام زیادتر دەکات.
یانەی ئەستۆن ڤێلا لە ساڵی 2023دا لە یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە بڕی 52 ملیۆن دۆلار گرێبەستی لەگەڵ دیابی کرد. سەرەڕای ئەوەی لە تاکە وەرزی ڤیلادا لە پەنجا و چوار یاریدا دە گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام دوای نزیکەی هەژدە مانگ بە پارەیەکی هاوشێوە بەرەو یانەی ئیتیحاد بەڕێکەوت. یاریزانە فەرەنسییەکە لە دوای گواستنەوەی بۆ سعودیە خۆشحاڵی خۆی بۆ یانەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵە پەیوەندی بە پرۆژەیەکەوە بکات کە ئامانجی دروستکردنی تیپێکی بەهێزە لەسەر بنەمای مێژوو و بەهاکانی یانەکەدایە.
یاریزانە باڵە تەمەن 26 ساڵەکە پێشتر پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانی پێشەنگی خولی ئیتاڵیاوە کردبوو، بەڵام ئێستا سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە تۆتنهامیش بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە. دەوترێت دیابی دەیەوێت لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکات و ئێستا ئینتەرمیلان لە دۆخێکی باشتردایە بۆ گواستنەوەی. تۆتنهام کە بەهۆی پێکانەکانی محەممەد کودۆس و ڕیچارلیسۆن لەگەڵ کەمی بژاردەی هێرشبردن کێشەی هەیە، ئێستا دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات و هێشتا بەختی ڕفاندنی گرێبەستەکە لە ئینتەرمیلان ماوە. بەشێک لە پاڵنەرەکانی ئەو گواستنەوەیە ئەوەیە کە دیابی ماوەی ساڵێکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا نەکراوە و هیوادارە بگەڕێتەوە ڕیزبەندی یەکەمی تۆپی پێی ئەوروپا و لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی هاوینی داهاتوو جێگیر بکرێت. لە کاتێکدا ئینتەرمیلان نزیکە لە دڵنیابوون لە سەرکەوتن بۆ وەرزی داهاتوو بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام دۆخەکە کەمتر ڕوونە بۆ تۆتنهام کە لە پلەی 14ی خولەکەدایە.
تۆماس فرانکی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام دوای خراپی وەرزی تیپەکەی لە خولەکەدا فشارێکی زۆری لەسەرە. تیپەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، دوایین سەرکەوتنی لە خولەکەدا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بوو لە 28ی کانوونی دووەم، بەڵام ئەنجامە باشەکانی لە چامپیۆنزلیگ تا ڕادەیەک یارمەتی داوە، کە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی تۆتنهام وایکرد ڕاستەوخۆ سەرکەوێت بۆ قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی و نەیتوانی بگاتە قۆناغی کۆتایی.
No Comment! Be the first one.