ئێران داوای قەرەبووی زیانەکانی جەنگ دەکات
وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند،قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ یەکێکە لەو بابەتە سەرەکییانەی کە تیمی وڵاتەکەیان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران کار بۆ چەسپاندنی مافە داراییەکانی دەکات لەو زیانانەی بەر وڵاتەکە کەوتوون.
ڕۆیتەرز: دانوستانی نێوان ئەمریكا، ئێران و پاكستان ڕووبەڕوو بەڕێوەچوو
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە كە دانوستانێكی ڕووبەڕوو لە نێوان نوێنەرانی ئەمریكا، ئێران و پاكستان ئەنجامدراوە. سەرچاوەیەكی پاكستانی زانیارییەكانی پشتڕاستكردووەتەوە.
ئێران هەڵسەنگاندن بۆ دانوستانەکان دەکات و ئەگەری هەیە تەنها یەک ڕۆژ بخایەنێت
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغی هەڵسەنگاندنی لایەنی بەرامبەردایە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەگەر هەیە دانوستانەکان تەنها بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بن.
سوپای پاسداران ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەگۆڕێت
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەشتییانە کرد کە بە گەروویستراتیژیی هورمزدا تێدەپەڕن و ڕایگەیاند، بەهۆی هەبوونی مین لە ڕێڕەوی ئاساییدا، دەبێت ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
مانەوەی ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیدا بێ سوودە
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران پێیوایە کە مانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیدا بێ سوودە.
ئیتڵاعاتی ئێران: دەیان سیخوڕی ئیسرائیلمان دەستگیرکرد
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، 30 سیخوڕی ئیسرائیلیان لە پارێزگاکانی هەمەدان، لوڕستان و کرمان دەستگیر کردووە، هەروەها دەستیان بەسەر چەند چەکێکیشدا گرتووە کە هی ئەو سیخوڕانە بووە.