دەست لەکارکێشانەوە لەئیدارەی ترەمپ بەردەوامە
بە دەستلەکارکێشانەوەی "لۆری چافیز دیرمەر"، ناوبراو دەبێتە سێیەم وەزیری ئەمریکی کە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جێبهێڵێت؛ ئەمەش دوای "کریستی نۆیم" وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و "بام بۆندی" وەزیری داد. پێشتر ترەمپ لە مانگی ئازاردا "کریستی نۆیم"ی لە پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە، دوای کەمتر لە مانگێکیش "بام بۆندی" داواکاری گشتی لە پۆستی وەزیری داد دوورخرایەوە، ئەوەش لە میانی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە خراپی ڕەفتار.