وتەبێژی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان: بەرپرسان ڕێگری دەکەن مۆلیدەکان کارپێبکەین
وتەبێژی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن مۆلیدەکانیان بخەنە کار، بەڵام بەرپرسان ڕێگری دەکەن. ئەگەر حکومەت گازیان بۆ دابین بکات، ئەوا ئەمپێرێک کارەبا بە ٣ هەزار دینار بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر پێشکەش دەکەن.
حکومەت نایەوێت زوو موچە دابەش بکرێت
بۆچوونێک لەناو حکومەتدا هەیە دەڵێن: تازە مووچەی مانگی یەک دابەش کراوەجارێ زووە بۆ ناردنی لیستی مووچە و 120 ملیارەکە.
حکومەت:
حکومەت ئەمڕۆ کۆبونەوە ناکات
لەبەرئەوەی هیچ دۆسیەیەک نیە باسی بکەن، کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی حکومەتی هەرێم هەڵوەشایەوە.