01 حوزەیران سامی عەوداڵ؛ بێ ترس من دێمه مهیدان حوكمه ئازادیم دهوێ سامی عەوداڵی شاعیر لە ساڵی 1910دا لە شاری كۆیە لە خێزانێكی هەژاری ئایینپەروەری ئەدەب دۆست لەدایكبووە بە ئاوهەوای فێنكی هەیبەتسوڵتان و وچنارۆك و بەشیری مەمكی بەفریقەندی و باواجی و حەمامۆك گۆشكراوە. ناوبراو لە ڕۆژی 1985-12-20دا لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە و هەر لەو شارەدا لە گۆڕستانی (دەروێش خدر) بە خاكی دایكی نیشتمان سپێردراوە.