کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەرهەڵدەدەنەوە سودانی ژێر بەڕەی خستە سەر بەڕە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت لە ساڵی 2024وە ئێمە هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدەین كە دەبێت داهاتەكانتان بەباشی رادەست بكەن، ئەو مەرجانەی كە دادگای فیدراڵی بۆ ئێمەی داناوە بۆ ئیوەشی داناوە، هەردوولامان پێویستە رێزی لێ بگرین.
لەبارەی مووچەوە سودانی چی بەسەرۆک کۆمار وتووە
سودانی وتوویەتی؛ ڕاگرتن و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە یاسای بودجە و راپۆرتەکانی وەزارەتی داراییەوە هەیە و لە دەسەڵاتی مندا نییە.