لە ئەمریکا بۆ شێوەکاری بەناوبانگی کورد پێشانگا کرایەوە
لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا، لە ماڵی یەکێک لە ماڵباتە کوردەکان، پێشانگایەکی تایبەت بە هونەری شێوەکاری بۆ شێوەکاری بەناوبانگی کورد لوقمان ئەحمەد کرایەوە.ناوی پێشانگاکە ''گەشتیارێکی رەنگین، لە دڵ بۆ دڵ'' بوو و دەیان تابلۆی سەرنجڕاکێش و دانیسقە نمایشکرابوون، کە سەرجەمیان رەنگدانەوەی مێژوو، کولتوور و داستانەکانی کوردی بوون، لە نێویاندا داستانی مەم و زین.
شێوەکارێک؛ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە دەردی ڤایرۆسی تەکنەلۆژیاوە دەناڵێنن
ئەڵوەنی گووتی: تەکنەلۆژیا هۆکارێکە کە هەموو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگە خەتیان نەخوێندرێتەوە، چونکە کەمتر پێنووس بەکار دەهێنن بۆ نووسین، کێشەی گەورەی منیش ئەوەیە چۆن بتوانم ئەو هونەرە خۆشنووسییە کە لای منە بیگوازمەوە بۆ هەموو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگە بۆ ئەوەی خەتیان خۆش بێت. چونکە لە ئێستادا مامۆستا و قوتابی و هەموو چین و توێژەکانیش بە دەردی ڤایرۆسی تەکنەلۆژیاوە دەناڵێنن و خەتیان ناخوێندرێتەوە، ئەمەش گرفتی گەورەی خۆشنووسیە لە ئێستادا.