16 شوبات وەزارەتی کارەبا چۆن فێڵ لە هاوڵاتییان دەکات گەڕانەوەی پارەیەکی زۆری کارەبای ٢٤ کاتژمێری نیگەرانی زۆری هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، بەڵگەکانی دەستی هاوڵاتییان ئەوە دەردەخەن، کە پارەی کارەبا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و جیاواز لەو پێوەرەی حکومەت خۆی دایناوە دێتەوە، کەچی بەرپرسانی حکومەت دەڵێن: خەڵک خۆی کارەبای زیاتریان بەکارهێناوە.