18 ئازار ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر “سیخوڕێکی مۆساد”دا جێبەجێ کرد دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی ئێرانی جێبەجێ کرا، کە بە تۆمەتی سیخوڕی و کارکردن بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل مەحکوم کرابوو. ئاژانسی هەواڵی "میزان"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە، کەسەکە ناوی (کوروش کیوانی)یە.