مامۆستایەکی ئاینی بەهۆی ڕەخنەگرتن شەش رۆژە دەستگیرکراوە و بێسەروشوێنە
مامۆستایەکی ئایینی بەهۆی ڕەخنەگرتن لە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی و حکومەت بەهۆی کەمیی خزمەتگوزارییەوە و گرانیی نرخی غاز، شەش ڕۆژە دەستگیرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
بەهۆی ڕەخنەگرتن لەگرانی نرخی پڕۆژەی ڕووناکی، مامۆستایەکی ئاینی لە بادینان لە وتاردان دوورخرایەوە
بەهۆی ڕەخنەگرتن لە گرانیی تێچووی کارەبای پڕۆژەی "ڕووناکی"، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری دوورخستنەوەی مەلا هەورامان خەلیل بێفسکی، مامۆستای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری بادینانی لە وتارخوێندن دا.