29 مارس دوایین کۆنسێرتی هۆمایۆن شەجەریان لە گەشتە هونەریەکەیدا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت کۆمپانیای تار پڕۆدەکشن لە ئەڵمانیا رێکخەری گەشتە هونەرییەکەی هۆمایون شەجەریان بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەی هونەرمەند هومایون شەجەریان و ئەنوشیرەوان رووحانی، ئاوازدانەر و ژەنیاری پیانۆ، وێستگەی داهاتووی سلێمانییە و دواتریش دڕوات بۆ هەولێر وەکوو دوایین وێستگەی گەشتی هونەری ئەو هونەرمەندە ئێرانییە