23 شوبات مەرزی كێلێ: دەروازەیەکی سنوری بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێتو گرفت بۆ شۆفێران دروستدەبێت ئیدارەی دەروازەی سنوری کێلێ بڕیاریداوە رۆژانە لەکاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەوە سەرجەم هاتوچۆ بازرگانییەکان لە دەروازەکە رابگیرێتو شۆفێرانی بارهەڵگر تاکو رۆژی دواتر ناتوانن کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە، لەبەرامبەردا شۆفێرانیش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و کارەکانیان راگرتوە.