شنیارئەنوەر:
پارتی بە ٣٩ کورسی خۆی لێبۆتە روسیا
وەک پێشتر وتومەکاک نەوشیروان ویستی ببێتە بەدیلی حوکمرانی، نەک ببێتە هێزی سێیەم و تێکدانی باڵانسی هێز لە بەرژوەندی پارتی. کاک نەوشیروان کەمێک درەنگ ویستی ئەوە راستبکاتەوە بەرێکەوتنی دەباشان، بەڵام کات دەرفەتی پێ نەدا.
حکومەت:
حکومەت ئەمڕۆ کۆبونەوە ناکات
لەبەرئەوەی هیچ دۆسیەیەک نیە باسی بکەن، کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی حکومەتی هەرێم هەڵوەشایەوە.
لەلایەن ئەنجومەنی چالاکی ئیدارەی ڕاپەڕینەوە؛
هەڕەشەی جوڵانی شەقام و نەدانی كرێی كارەبا دەكرێت
لە ئەگەری بەدەنگەوەنەهاتنمان كاردانەوە شەقام دەجوڵێنین و تا ئاستی بایكۆتی كارەبا و نەدانی كرێیەكەی بەردەوام دەبین.
هاوڵاتیەک:
ماڵمان چۆڵ بووە وپارەی کارەبامان بۆهاتۆتەوە
هاووڵاتییەک پسوڵەی کارەباکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: 6 مانگە ماڵ چۆڵە و كارەبا لە سەعاتەكەوە كوژاوەتەوە، 98 هەزار لە مانگێدا، ئەم میللەتە چ تاوانێكی كردووە بەمجۆرە تۆڵەی لێئەكەنەوە.
وەزارەتی کارەبا چۆن فێڵ لە هاوڵاتییان دەکات
گەڕانەوەی پارەیەکی زۆری کارەبای ٢٤ کاتژمێری نیگەرانی زۆری هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، بەڵگەکانی دەستی هاوڵاتییان ئەوە دەردەخەن، کە پارەی کارەبا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و جیاواز لەو پێوەرەی حکومەت خۆی دایناوە دێتەوە، کەچی بەرپرسانی حکومەت دەڵێن: خەڵک خۆی کارەبای زیاتریان بەکارهێناوە.
نەوزاد شێخ کامیل
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم: سیستمی عێراق جێبەجێ ناۆەین
هیچ سیستمێکی دەوڵەتی عێراقی جێبەجێ ناکەین ئەگەر بەزۆر بەسەرماندا بسەپێندرێت.