دەسەڵاتدارانی هەرێم دەمێکە شەیدای مناسەبەیەکن بۆ ئەوەی بەبیانوی داهاتی هەرێم سفرە 120 ملیارەکە لەبەغدا ببڕن
حکومەتی هەرێم دەمێکە لەموناسەبەیەک دەگەرێت بۆ ئەوەی بیکاتە بیانوو ١٢٠ ملیارەکە نەنێرێت بۆ بەغدا، لەئێستادا کە شەری ئێران ـ ئەمریکا هەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم لایان وایە کاتیەتی بۆ ئەوەی شەرەکە بکەن بەو مناسەبەیە و بەناوی سفر بونەوەی داهاتی ناوخۆوە بڕی ١٢٠ ملیارەکە نەنێرن بۆ بەغدا.
باشتر وایە خودی ترەمپ لاببرێت
موحسین ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری نوێی ئێران (موجتەبا خامنەیی)، لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە، بەڵام درۆیان کرد، ڕەنگە باشتر وابێت ترەمپ خۆی لابدرێت نەک فەرماندە سەربازییەکانی
عراقچی: ههرگیز رهتمان نهكردۆتهوه بۆ دانوستان بچینه پاكستان
عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران رایدهگهیهنێت، ههرگیز رهتیان نهكردۆتهوه بچنه پاكستان بۆ دانوستان بهمهرجی كۆتاییهێنانی یهكجاری به جهنگ. دهشڵێت، له ئهگهری دروستبونی تیشكدانهوه له وێستگهی بوشههر، كۆتایی به ژیان له پایتهختهكانی وڵاتانی كهنداو دێت نهك تاران.
پەرلەمانتارێک :سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت تۆمار دەکەین
لەسەر داڵدەدانی بەعسییەک لە لایەن پارتییەوە کە دەستی سورە بە خوێنی هەزاران گەنجی کورد و ئەنجامدەری ئەنفال، سکاڵای یاسایی لەسەر هەر یەکە سەرۆکی حکومەتی دەسەڵاتی چەتە و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر لە دادگای کەرخی بەغداد تۆمارە دەکەم و کۆپییەکیشی دەنێرم بۆ داواکاری گشتی.
ئاماری تێکشکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی ئێرانەوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی CNNی ئەمریکی، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران، تا ئێستا لانیکەم ٧ فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا تێکشکاون.
سەرۆککۆماری ئێران: گەلانی دۆست لە کاتە سەختەکاندا یەکتر دەدۆزنەوە
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، گەلانی دۆست و برا لە کاتە سەختەکاندا هانای بۆ یەکدی دەبەن و پاڵپشتیی یەکتر دەکەن.