ئێران: یەک ملیۆن سەربازمان بۆ هێرشی زەمینی ئەمریکا ئامادەکردوە
میدیای نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئێران زیاتر لە یەک ملیۆن سەربازی بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا ئامادەکردوە و دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا ئەو کارە بکات، گێلانەترین کاری مێژوو" ئەنجامدەدات.
شکارچی : 700سەربازی ئەمریکیمان کوشتووە
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕایگەیاند ، 600 بۆ 700 سەربازی ئەمەریکیمان کوشتووە .
زیاتر لە 60٪ـی ئەمریکییەکان دژی جەنگن بەرانبەر ئێران
سەنتەری توێژینەوەی "پیو" (Pew Research Center) ئاشکرای دەکات کە زۆرینەی گەلی ئەمریکا دژی هەر جۆرە هێرش و کردەوەیەکی سەربازی وڵاتەکەیانن بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
میدیای ئێران: سوپا شوێنی ستراتیژی لە سعودیە و کوەیت وەک ئامانج دەستنیشان کردوە
ڕۆژنامەی حەمشەهری ئێرانی بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکان لەژێر ڕۆشنایی دەستدرێژی بەردەوامی ئەمریکا و ئیسرائیل، چه‌ندین شوێنی ستراتیژی سعودیە و کوەیتیان ده‌ستنیشانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕێگەمان داوە عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگەی بە عێراق و هەندێک وڵاتی دۆست داوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
قاڵیباف: دوژمنانمان و وڵاتێكی ناوچه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی دورگه‌یه‌كی ئێران
محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی به پاڵپشتی وڵاتێكی ناوچه‌كه، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی یه‌كێك له دورگه‌كانی ئێران و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن ته‌واو ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.