چاویارنیوز _ فەسڵە یوسف یەکێک لەسەرکردەکانى ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) نهێنی کۆبوونەوەکەیانی لەگەڵ سەرۆکی سوریا بڵاوکردەوەو دەڵێت: ئەنەکەسە بەتەواویی پشتیوانیی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق دەکات.
وتیشی: هەرچەندە ئێمە وەک لایەنێکی ڕاستەوخۆ بەشدار نەبووین لەو رێککەوتنەی لەنێوان ئەو دوولایەنەدا ئیمزاکراوە، بەڵام پشتیوانی دەکەین و بە گرنگی دەزانین بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییه‌كان بۆسەر كورد‌و رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەکۆبوونەوەی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع و ئه‌سعه‌د شه‌یبانى، سێ داواکاریی گرنگیان رادەستکردوون کە پێکهاتبوون لە (بەڕەسمیی لەدەستووری سوریا دانبنێن بەزمانی کوردی‌دا وەک زمانێکی فەرمی لەپاڵ زمانی عەرەبیداو بکرێتە زمانی خوێندن)، هەروەها (ناساندنی گەلی کورد لەدەستووردا وەک پێکهاتەیەکی رەسەن و سەرەکیی سوریا)، پاشان (کورد وەک هاوبەشێكى رەسەن لەهەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەشداربن، نەک تەنها وەک بەشداربویەکی لاوەکی).
ئه‌نه‌كه‌سه سێ داواكاریى ئاراستەی ئه‌حمه‌د شه‌رع کردووە
نوێنەری ئه‌نجومه‌نى نیشتمانىی كوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) پشتیوانیی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات و هاوکات سێ داواکارییش رادەستی سه‌رۆكى کاتیی سوریا کردووە.
No Comment! Be the first one.