چاویارنیوز _ ئیبراهیم كاڵن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە وتارێكدا کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هەواڵگری لە ئەکادیمیای نیشتمانی هەواڵگریی پێشکەشیکرد، وتی: ئەو پێشکەوتنانەی لە رێگای ئاشتییەوە بەدەستمان هێناوە، بەڕاستی مێژووییە، لەڕێی ئەو هەنگاوانەشی لەئێستا بەداوە دەینێین، ئامانجمان پاککردنەوەی وڵات و ناوچەکەمانە لە هەموو هەڕەشەیەکی نەیارەکانمان و هەنگاونان بەرەو لە ئامێزگرتنی راستەقینە و ئاشتی و یەکڕیزی ستراتیجی و تێکەڵبوون لەگەڵ تورک و کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکانی تری ناوچەکە.
وتیشی: لە تورکیای ئایندەدا تەنها ئامانجمان کۆتاییهێنان بە یەک جۆر تیرۆر نییە کە تورکیا رووبەڕووی بووەتەوە، بەڵکو تەواوی ناوچەکە لە هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان و هێزە نەیارەکان پاکدەکەینەوە و سیستمێکی خاوەن متمانە و سەقامگیر لە ناوچەكە دادەمەزرێنین.
ئیبراهیم کاڵن: پێشکەوتن لەقۆناغی ئاشتیدا بەدەستهاتووە
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی تورکیا باس لە ئامانجی وڵاتەکەی دەکات لە قۆناغی لە ئاشتیدا و ڕایدەگەیەنێت: پاككردنەوەی ناوچەکە لە هەموو جۆرە نەیارێک ئامانجی ئێمەیە.

No Comment! Be the first one.