چاویارنیوز _میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیاسایە، دوو هەفتە دواخراوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و لەسەر داوای گال هیرش ڕێکخەری زیندانیان و بێسەروشوێنەکان گفتوگۆکردن لەبارەی یاساکەوە دەستپێدەکاتەوە، کە هۆکاری دەرنەچواندنی ئەو پڕۆژە یاسایە تا ئێستا، ترسە لە سازشکردن لەسەر سەلامەتی بارمتەکان لە کەرتی غەززە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەو کەرتە.
ئەو پڕۆژەیاسایە کە لەلایەن لیمۆر سۆن هار مێلێچ ئەندامی پارتی ئۆتزما یەهودییەوە پێشنیارکرابوو، پێشتر ڕەتکرابوەوە و چەندینجار بە هۆی دژایەتی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی ئیسرائیل و نیگەرانییەکان لەوەی کە دەتوانێت زیان بە هەوڵەکانی ئازادکردنی سەربازە ڕفێنراوەکان بگەیەنێت، ڕەتکراوەتەوە.
ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد، پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و وتویەتی: سەرەڕای هۆشدارییە زۆرەکان مەرجەکان شل مەکەن و با جێبەجێ بکرێت.
ئیسرائیل بیر لەوەدەکاتەوە زیندانییە فەلەستینییەکان لەسێدارە بدات
لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دەیەوێت تەواوی زیندانییە فەلەستینییەکان لەڕێگەی پرۆژەیاسایەکەوە لەسێدارە بدات و پرۆژەیاساکەی ناوناوە "سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستان."

No Comment! Be the first one.