چاویارنیوز _ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە تورکیا نادەین لە ئەو هێزە نێودەوڵەتییەدا بێت کە بڕیارە لەنێوان چەند وڵاتێک پێکبهێنرێت و لە غەززە جێگیر بکرێت، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن تورکیا لەو هێزە بەشداربێت.
وتیشی، هیچ هێزێکی تورکی لە کەرتی غەززە بوونی نابێت و بە هەموو شێوەیەک رێگری لێدەکەن.
هۆکاریی قسەکانی ناتانیاهۆ ئەوەیە، ئیسرائیل بە گومانەوە دەڕوانێتە ویستی تورکیا بۆ چوونەناو عەززە، لەوێشەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە چڕتر دەکاتەوە و هەوڵدەدات هەڵوێستی ئەمریکا کە پاڵپشتی ئیسرائیلە بگۆڕێت، بەتایبەتی لە سۆنگەی ئەو پەیوەندییەی ئەنکەرە بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماسەوە هەیەتی.
ئیسرائیل رێگە نادات هێزی تورکیا بچێتەناو کەرتی غەززەوە
ئیسرائیل بەتەواوی ڕەتیکردەوە کە هێزی تورکیا بچێتەناو غەززەوە، ڕایگەیاندووە، رێگە بەکارێکی لەوشێوەیە نادەن.
No Comment! Be the first one.