چاویار نیوز – وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكانی هیندستان، هێرشی توندی كرده سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕایگه‌یاند، تاران خاوه‌نی “ئه‌زموونێكی كاره‌ساتباره” له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هۆكاری سه‌ره‌كی بێمتمانه‌یی ئه‌وان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌نها له ماوه‌ی 9 مانگدا، له كاتێكدا له ناوه‌ڕاستی پرۆسه‌ی دانوستاندندا بوون، دووجار ڕووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌مریكا به گومانه‌وه ببینن.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شبینییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به بوونی “هه‌لی زۆر باش” بۆ ڕێككه‌وتن، ناوه‌ندی (خاتم الانبیا‌ء)ی ئێرانی به زمانێكی توند وه‌ڵامی واشنتۆنی دایه‌وه. ئه‌و ناوه‌نده ڕایگه‌یاند كه “ئه‌مریكا ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆیدا گفتوگۆ ده‌كات”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشنیازه‌كانی ئه‌مریكا یهكلایهنهن و ڕه‌چاوی داواكارییه‌كانی تاران ناكه‌ن.
No Comment! Be the first one.