چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، دوای ئەوەی سێ پەرلەمانتاری تورکیا پەیوەندی بە حزبەکەی ئەردۆغان (پارتی دادوگەشەپێدان)ەوە کردووە، ئێستا بەتەواوی هاوسەنگیی لە پەرلەمانی تورکیا گۆڕاوە، هەر ئەوەش وادەکات، ڕەنگە هەڵوەشاندنەوەی فراکسیۆنی سێ پارتە سەرەکییەکە (یەنی یۆل)ی ئۆپۆزیسیۆن ڕووبدات.
لەهەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا، ماڵپەڕی “BBC تورکی” هەواڵێکی شۆکهێنەری بەناوەندە سیاسییەکانی تورکیادا بڵاوکردەوە، کە هەریەک لە عیسا مەسیح ساهین (لە پارتی ئایندە)، عیرفان قەرەتوتلو (لە پارتی دێڤا) و حەسەن ئۆفۆک کاکر (لە پارتی کۆماری گەل – جەهەپە) پەیوەندییان بە AKPARTIیەوە کرد کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بەوشێوەیەش ژمارەی کورسییەکانی پارتەکەی ئەردۆغان لە پەرلەمان گەیشتە 275 کورسی.28ـەمین خولى پەرلەمانی تورکیا ئاڵوگۆڕی قورسی بەخۆیەوە بینی و تا ئێستا 37 پەرلەمانتار دەستیان لە حزبەکانیان کێشاوەتەوە.بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکی ئەردۆغان گەیشتنە بە ژمارەی 360 كورسى بۆ گۆڕینی دەستور کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئەردۆغان جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکاتەوە.
ئەردۆغان بەرەو خەونە گەورەکەی
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سێ پەرلەمانتار پەیوەندییان بەحزبەکەی ئەردۆغانەوە کردووە و ڕەنگە سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن خۆیان هەڵبووەشێننەوە.
No Comment! Be the first one.