چاویارنیوز _ محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە، پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئەو وڵاتەیە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەپێچەوانەوە هەموو یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکان، دەخاتە بەردەم پرسیار و نیشانەی سەرسوڕمان.
وتی: کەس نازانێت ئەمەریکا بە چ ماف و ڕێسا و بنەمایەک توانی هێزێک بنێرێتە وڵاتێک و تەداخول لە وڵاتێکی خاوەن سەروەری بکات؟ ئەمەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا کردی، هاوشێوەی ڕووداوەکەی پەنەمای ساڵی 1989یە.
ڕاشیگەیاند: ئەم هەنگاوەی ترەمپ و ئەمریکا ئەو بۆچوونەی سەلماند، یاساکان تەنها بۆ بێدەسەڵات و هەژارەکانە، بەپێچەوانەی هەموو دەقەکانی مافی مرۆڤ و قانونی نێودەوڵەتی.
ئەمریکا سەروەریی ڤەنزوێلای پێشێلکردووە
سەرۆکی پارتێکی سیاسی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕوودەوەکەی ڤەنزوێلاوە دەڵێت: ئەمریکا پێشێلی سەروەریی وڵاتێکی دیکەی کردووە.
No Comment! Be the first one.