چاویارنیوز – ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاند: ئەمریکا هەرگیز ناتوانێت ئێران بێ موشەک بکات، هەریەکە لە پرۆگرامی موشەکی و کۆگای موشەکەکان لە پارێزراو ترین و ڕەقترین ناوچەکانی ئێرانن کە بۆبمبەکانی ئەمریکا بە هەموو جۆرەکانییەوە ناتوانێت پێ یان بگات.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هارێتزی ئیسرائیلی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە؛ ئێران بۆ سێیەمجار هێرشی کردە سەر باشوری ئیسرائیل لەماوەی 4 کاتژمێر.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەر لە ڕۆژانی یەکەمی شەڕەوە بانگەشەی ئەوەی کردووە هەموو توانا مووشەکی و سەربازییەکانی ئێرانیان لەنابردووە.
No Comment! Be the first one.