چاویار نیوز – ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی دانوستانان لەگەڵ ئەمریکاڕایگەیاند،متمانەمان بە دیپلۆماسی ئەمریکا نییە، چونکە ئێران لە ماوەی نۆ مانگدا دوو جار ڕووبەڕووی هێرش بووەوە لە کاتێکدا کە لەگەڵ ئەمریکا لە دانوستاندا بوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەو هۆیەوە بێ متمانەییان بەرامبەر بە واشنتۆن بۆ دروست بووە.
ئیسماعیل بەقائی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسە لە دیپلۆماسیەتی دەرەوەی ئێران و بە پێی دەستوور سەرۆکی پەرلەمان ئەرکی دیکەی هەیە.
No Comment! Be the first one.