چاویارنیوز _ ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، هەرکاتێک دیمەشق و هەسەدە نزیک دەبن لە ڕێککەوتن، تورکیا دەستێوەردان دەکات بۆ تێکدانی.
وتیشی: دوای گفتوگۆکانی دوێنێی کورد و دیمەشق، ڕاستەوخۆ ئەمڕۆ تورکیا بانگی ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی کردووە سەردانی ئەنقەرە بکات.
جێی باسە تورکیا وەک چۆن ڕێککەوتنی دیمەشق و کورد تێکدەدات، بەهەمان شێوە ڕێگری لە ڕێککەوتنی یەکجاری هەرێم و بەغداش دەکات.
ڕامی عەبدولڕەحمان:
تورکیا دژی ڕێککەوتنی کوردە لەگەڵ دیمەشق و بەغدا
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ، هەرکاتێک ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق ڕێکدەکەون و لەیەکتر نزیکدەبنەوە، تورکیا تێکی دەدات

No Comment! Be the first one.