چاویارنیوز _ گانسەر فێلینگەر سەرۆکی لیژنەی فراوانکردنی ناتۆ دەڵێت: داوادەکەم هەرچی زووە لە خۆرهەڵاتی فورات دان بە کۆماری رۆژئاڤای کوردستاندا بنرێت، پێویستە یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەرگری لەو کۆمارە بکەن و بیپارێزن. وتوویەتی “کۆماری رۆژئاڤا هاوپەیمانیی ئێمەیە”.
ئەو بەرپرسە نەمساییە راشیگەیاندووە، پێویستە تەواوی وڵاتانی جیهان، کورد بپارێزن، نەک رادەستی محەمەد جۆلانی بکرێن و جینۆسایدبکرێن.
داوای داننان بە کۆماری رۆژئاڤای کوردستاندا دەکرێت
بەرپرسێکی نەمسایی داوا لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا دەکات، بۆئەوەی ئاڵۆزییەکانی سوریا کۆتاییان بێت، پێویستە دان بە کۆماری ۆژئاڤای کوردستاندا بنرێت.
No Comment! Be the first one.