چاویارنیوز _ بەبێ گەڕانەوە بۆ داواکاری ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراسیی گەلان-هەدەپە، بەڵام دادگای مێرسین سزای 1 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش_دا سەپاند.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەدادگاییکردنەکەدا دەمیرتاش خۆی ئامادەی دادگاییکردنەکە نەبووە، داواکاریی گشتیش هۆکاری ئامادەنەبوونەکەی بۆ پاراستنی ئاساییش گەڕاندۆتەوە.
بەپێی بڕیاری دادگاکە، هۆکاری سەپاندنی ئەو سزایە بەو بیانووە بووە گوایە دەمیرتاش سوکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە لەو وتارانەیدا کە لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016، پێشکەشیکردبوون.
دوای بڕیارەکانی دادگا، پارێزەرانی دەمیرتاش ڕایانگەیاند: ئەوان داوای کاتی زیادەیان کردووە بۆ بەرگریی لەو سەرکردەیەی کورد، بەڵام نەیانتوانیوە بەرگریی بکەن لە دژی بۆچوونی داواکاری گشتیی، چونکە دادوەر داواکارییەکەی ڕەتکردۆتەوە و وتوویەتی: لە دانیشتنی پێشوودا کاتی بەرگرییکردنیان پێدراوە و دوابەدوای ئەمەش پارێزەران داوای ڕەتکردنەوەی دادوەریان کرد و ڕایانگەیاند کە مافی بەرگرییەکی دادپەروەرانە پێشێل کراوە.
شایانی باسە، پێشتر دەوڵەت باخچەلی وتبووی: ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە خێر بۆ تورکیا و ئەردۆغانیش وتی دادگە هەر بڕیاریک بدات پابەندی دەبن، کەواتە دەبێت ئێستا ئەردۆغان بڕیارەکەی دادگا قبوڵ بکات و ڕەنگە بەدڵیشی بێت.
سزای نوێ بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش_دا سەپێنرا
ئەگەرچی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد دەمیرتاش ئازادبکات و لەئێستاشدا پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا هەیە، بەڵام تورکیا سزای نوێی زیندانییکردنی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.
No Comment! Be the first one.