چاویار نیوز – دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بە توندی هێرشەکەی ئیدانە کرد
سوپای پاسداران رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو رووداوەوە هەبێت و رایگەیاند: “ئەم هێرشە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی “ستراتێژییەتی دوژمنایەتی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا”، گومان دەکرێت ئەو وڵاتە لە پشتی هێرشەکەوە بێت بە ئامانجی نانەوەی ئاژاوە. سوپای پاسداران دەڵێت، ئامانجەکانی ئێمە پێشوەختە و بە روونی دیاریکراون و هۆشداریی پێویستیشمان داوەتە وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە پیلانەکانی ئیسرائیل.
تاران داوا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە ئاست “ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل” وریا بن، کە بە وتەی ئەوان ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری و لەناوبردنی ئاسایشی ناوچەکەیە.
No Comment! Be the first one.