چاویارنیوز _ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا سەردانی روسیای کرد و لە كۆشكی كرملین چاوی بە ڤلادیمیر پۆتین-ی سەرۆكی روسیا كەوت. لەدیدارەکەدا ڤلادیمێر پۆتین راگەیاند: روسیا چاودێریی هەوڵەكانی ئەحمەد شەرع دەكات بۆ گەڕاندنەوەی یەكپارچەیی خاكی سوریا، چونکە پەیوەندییەكانی روسیا و سوریا بەهۆی هەوڵەكانی ئەحمەد شەرعەوە گەشەی كردووە.
وتیشی: جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەكێتیی سوریاو سەلامەتی خاكەكەی دەكەین، پشتیوانی هەوڵەكانی ئەحمەد شەرع دەكەین بەم ئاڕاستەیەدا و گەڕانەوەی خۆرهەڵاتی فورات بۆ ژێردەسەڵاتی دیمەشق، هەنگاوێكی گرنگ بوو. لای خۆشیەوە ئەحمەد شەرع رایگەیاند: دڵخۆشم بەم سەردانەم بۆ مۆسكۆ، زۆر بابەتی هاوبەش لەنێوانماندا هەیە و روسیا پشتیوانیی یەكێتیی و سەقامگیریی خاكی سوریا دەكات و، رۆڵی مێژوویی هەیە لە سەقامگیریی ناوچەكە بەگشتی، هیوادارین ئەم هەوڵە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە باشترین حاڵەتی پەرەپێدان و گەشەكردندا بێت.
شەرع و پوتین هاوهەڵوێست بوون
دوای سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ کۆشکی کریملین، پوتین رایگەیاند: گەڕانەوەی خۆرهەڵاتی فورات بۆ ژێردەسەڵاتی دیمەشق، هەنگاوێكی گرنگ بوو.
No Comment! Be the first one.