چاویر نیوز – عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” لەئێستادا گەروی هورمز کراوەیە، تەنها بەڕوی دوژمنانمان داخراوە، ئەم شەڕەش دەبێت بە جۆرێک کۆتایی پێبێت کە رێگە بە دوژمنان نەدرێت دەستدرێژییەکانیان دوبارە بکەنەوە .
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد هاوکاریان بن لە کردنەوەی گەروی هورمز، کە نزیکەی 20%ی وزەی بەرهەمهێنراوی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت.
No Comment! Be the first one.