چاویارنیوز _ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: پێویستە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و ناوچەکە لە ئاڵۆزیتر بپارێزرێت.
بەپێی میدیای رەسمیی سوریاش، ئیمانیۆل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەسەدە دەربڕیوە.
ئاژانسی رەسمیی سوریا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ماکرۆن پیرۆزبایی لە رێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا کردووە و بەپێویستیی زانیوە، رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.
فەرەنسا پشتیوانی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
سەرۆکی فەرەنسا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق راگەیاند.
No Comment! Be the first one.