چاویار نیوز – محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی راستەوخۆدا کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرکی ئەمریکای کردووە، نووسیویەتی: “گوێ بگرە ئەگەر دەستدرێژی بکەیتە سەر ماڵەکەمان، رووبەڕووی تەواوی خێزانەکەمان دەبیتەوە.
قالیباف جەختی کردەوە، کە ئێرانییەکان شەڕخواز نین، بەڵام کاتێک پرسەکە دەبێتە بەرگری لە نیشتمان، هەموو تاکێک دەبێتە سەرباز.
هاوکات ئاشکرای کرد، 7 ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکهەڵگرتن و بەرگریکردن لە نیشتمان نیشانداوە دژی دوژمنانی داگیرکەر.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند:ئێرانییەکان تەنیا قسە لەسەر بەرگریی ناکەن، بەڵکو خویان لە پێناو وڵاتەکەیان فیدا دەکەن. دەشڵێت: “ئێمە چەکدار، ئامادە و خۆڕاگرین، با دوژمنان پێشڕەوی بکەن، چونکە چاوەڕوانیان دەکەین.
No Comment! Be the first one.