چاویارنیوز _ وتەبێژی کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمریکی دەڵێت: رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی سوریا و کۆمپانیای (یو سی سی) ی قەتەری کردووە بۆ کنەوپشکنینی نەوت و گاز لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست لە سوریا، ئەمەش سەرەتایەکی نوێیە بۆ گەڕانەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ کەرتی وزەی سوریا.
لەدوای رووداوەکانی سوریاوە تا ئێستا، چەندین کۆمپانیای ئەمریکی و روسی و تورکی و قەتەری، لە پێشبڕکێدان بۆ کۆنترۆڵکردنی وزەی سوریا بەتایبەت ناوچەی دێرەزوور و کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی وزە لە جیهاندا.
مەلەفی نەوت و گازی سوریا بەکوێ دەگات؟
کۆمپانیا نەوتییە قەتەرییەکان سوودمەندی سەرەکین لە دەستپێکردنی پڕۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سوریادا.
No Comment! Be the first one.