ئایەتوڵڵا خامنەیی:

نزیکبوو ئیسرائیل بڕووخێنن هەر بۆیە ئەمریکا هاتە ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆوە

سەرۆکی ئەمریکا لە یەکێک لە قسە و لێدوانەکانیدا ڕایگەیاندووە کە ئێران دەبێت خۆی بەدەستەوە بدات. "خۆ بەدەستەوەدان"! ئەمە ئیتر پەیوەندی بە پیتاندنی یۆرانیۆمەوە نییە، ئەمە پەیوەندی بە پیشەسازی ئەتۆمیەوە نییە، ئەمە پەیوەندی بە تەسلیمبوونی ئێرانەوە هەیە. بێگومان ئەمە وشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ دەمی سەرۆکی ئەمریکا. ئێرانی گەورە، ئێران بەم مێژووە، ئێران بەم کولتوورە، ئێرانی بەم ئیرادە پۆڵاییەی میللی، وشەی "خۆ بەدەستەوەدان" بۆ وەها وڵاتێک مایەی گاڵتەجاڕییە بۆ ئەوانەی گەلی ئێران دەناسن.
حوزه‌یران 26, 2025
16 Views