چاویارنیوز _ تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێكی پێشکەشکردو ڕیگەیاند: بە هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکان لە حەلەب، هەوڵی دووبارەکردنەوەی هەڵەبجەیەکی نوێ درا.
دەڵێت:ماوەی 10 رۆژە هەموومان چاو و گوێمان لەسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بوو. لەکاتێکدا جیهان باسی لە چەتەگەرییەکانی ڤەنزوێلا و کاریبی دەکرد، لە تەنیشتمانەوە لە حەلەب، پرۆڤەی کۆمەڵکوژییەکی بێدەنگ ئەنجام درا.
ڕاشیگەیاند: ئەوەی لەحەلەب روویدا، هەوڵی دووبارەکردنەوەی هەڵەبجەیەکی نوێ بوو. لێرەوە بانگ لەوانە دەکەین کە ئەو پلانە تاریکانە دادەڕێژن: ناتوانن بە هێشتنەوەی کورد لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژیدا، رژێمە رووخاوەکانتان لەسەر پێ بهێڵنەوە.
هەڵەبجەی دووەم
هاوسەرۆکی (دەم پارتی) لەپەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ناتوانن رژێمە رووخاوەکانتان لەسەر پێ بهێڵنەوە.
No Comment! Be the first one.