چاویارنیوز _ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا وردەکاریی رێککەوتنێکی گشتگیر و مێژوویی لەگەڵ حکومەتی سوریا راگەیاند: کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە ململانێ چەکدارییەکان و یەکخستنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکانە لە چوارچێوەی یەکگرتوویی خاکی سووریادا.
بەپێی ناوەڕۆکی بەیاننامەکە، ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
یەکەم ــ راگرتنی تەواوەتی تەقەکردن لەنێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر چەتری رێککەوتنێکی گشتگیردا.
دووەم ــ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی تێکەڵکردنی پلەبەندی بۆ هەردوو هێزی سەربازی و کارگێڕیی لایەنەکان.
سێیەم ــ کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە هەموو ئەو خاڵانەی کە وەک هێڵی بەریەککەوتن و تەماس هەژماردەکران.
چوارەم ــ چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (وەزارەتی ناوخۆ) بۆ ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
پێنجەم ــ دەستپێکردنی پڕۆسەی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا.
شەشەم ــ پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی نوێ کە سێ لیوای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەخۆدەگرێت.
حەوتەم ــ پێکهێنانی لیوایەکی تایبەت بۆ هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەربازی سەر بە پارێزگای حەلەب.
هەشتەم تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا.
نۆیەم ــ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی مەدەنی بەڕێوەبەریی خۆسەر و بە فەرمیکردنی پێگەکانیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
دەیەم ــ چارەسەرکردن و چەسپاندنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد لە سووریادا.
یانزەیەم ــ دابینکردنی گەرەنتی پێویست بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ سەر زێد و ناوچەکانی خۆیان.
دوانزدە _ هەماهەنگی بۆ یەکخستنەوەی خاکی سووریا و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
وردەکاریی ڕێککەوتنی “هەسەدە” و حکومەتی سوریا
دوای ئەوەی شەوی رابردوو، تەلەفیزیۆنی رەسمی سوریا، هەواڵی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدەی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ هەسەدەیش، ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.