چاویار نیوز – عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالیزیا ڕایگەیاند ، ئێران پابەنده به درێژەدان به پەیوەندی دۆستانەو هاوسێیەتی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکه، بەڵام کەڵکوەرگرتن له بنکەو توانا سەربازی لەناو خاکی ئەو وڵاتانەدا لەلایەن ئەمریکاو رژێمی زایۆنییەوە بۆ دەستدرێژی سەربازی دژ به ئێران وایکردووه ئێران هیچ چارەیەکی تری نەماوه جگه له پەنابردن بۆ رێوشوێنی بەرگری لەچوارچێوەی مافی بەرگری رەوادا.
وتیشی ، گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکانی سەر بە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی؛ یان هەر لایەنێکی تر کە بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشداری یان هاوکاری لە دەستدرێژییە سەربازییەکانیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کردبێت، داخراوە. کەشتیەکانی تر دەتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بەم ڕێڕەوی ئاوییەدا تێپەڕن.
No Comment! Be the first one.