چاویارنیوز _ ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت: هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران کاریگەریی زیانبەخشی لەسەر سیستمی جیهانی دەبێت و ئەمە سیاسەتێکی نابەرپرسانەیە و دەبێتەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە و مەترسیی ململانێیەکی گەورە درووست بکات.
ڕوسیا نیگەرانییەکانی خۆی پیشانداوە لەهێرشەکانی ئیسرائیل و ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە هاووڵاتییان بەپەلە خۆیان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ئێران و دەوروبەری بەرنامە ئەتۆمییەکە بەدوور بگرن و سیاسەتی ئیسرائیل سیاسەتێکی “نابەرپرسیارانە”یە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕاشیگەیاندووە، ئەزموون پێمان دەڵێت، هەموو گرژیی و ئاڵۆزیی و ڕووبەڕووبوونەوەیەک کارەسات دەخوڵقێنێت بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گەیشتن بە چارەسەرەکان دوور دەخاتەوە.
ڕوسیا دژ بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل هاتە دەنگ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی دەرەوەی ڕوسیا، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، کاریگەری زیانبەخشی دەبێت.
No Comment! Be the first one.