چاویارنیوز _ تۆم باراک تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “سکای نیوز” ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتر ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوە، رەنگە هیچکاتیش ئاشتی لەناوچەکە نەیەتە دی.
لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، باس لەوەدەکات، پێشتر 29 جار ئاگربەست ڕاگەیەنراوە، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبون، ئیسرائیل هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە، ساڵانە چوار تا پێنج ملیار دۆلار هاوکارییان دەکەین و پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە دڵی ئەمریکادا.
نوێنەری ترەمپ:
ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست خەیاڵە
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا ڕایدەگەیەنێت، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەیاڵێکە و ڕەنگە هەرگیز نەیەتە دی، هەمووان لەم ناوچەیەدا لەپێناو شەرعییەتی خۆیان شەڕ دەکەن.

No Comment! Be the first one.