چاویارنیوز _ غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێت: لەتازەترین پێشهاتدا، وەفدێکی باکووری کوردستان پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجالانی گەیاندۆتە تورکیا، ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا بە تورکیای وتووە “ئێوە لە تورکیا شتێکتان لە کورد دەوێت و لە سوریا شتیکی دیکە، ئەگەر دەست لە کۆمەڵکوژیی کورد هەڵنەگرن من واز لە پرۆسەی ئاشتی دەهێنم و قەندیل و کورد هەرچی دەکەن با بیکەن”.
غەریب حەسۆ باس لەوەشدەکات: لە 25ی کانوونی دووهەمی 2026، تورکیا بەبێ ئاگاداریی کەس، وەفدێکی لە دەروازەی سنووریی نسێبینەوە ناردە قامیشلۆ و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گفتوگۆیانکرد، ئەو وەفدە نوێنەرایەتیی ئیمراڵی، حکومەت و ئاسایشی دەکرد، شاندێکی هاوبەش بوون، نامەیەکی ڕێبەری زیندانیکراوی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو، لەپەیامەکەدا ئۆجەلان دەڵێت “بە لایەنی تورکیمان وتووە: ئێوە گەلی کورد رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکەنەوە”.
حەسۆ ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم دۆخە بۆ تورکیاش مەترسییدارە، راگرتنی پرۆسەکە دەبووە مەترسییەکی گەورە بۆ تورکیا و لەسەر ئەو بنەمایەش رێگەی بە شاندەکەدابوو بێنە قامیشلۆ.
ئۆجەلان بۆ تورکیا: کوشتار رانەگرن، پرۆسەی ئاشتی رادەگرین
میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئۆجالان پەیامی گەیاندووەتە تورکیا کە ئەگەر دەست لە کۆمەڵکوژکردنی کورد هەڵنەگرن لە ئاشتیی دەکشێتەوە.
No Comment! Be the first one.