چاویارنیوز _ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپێناو بەردەوامبوونی ئیدارەی خۆسەریی کوردی لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، دووبارە پشتیوانیی نوێ دووپادەكاتەوە و داوادەکات تورکیا ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە بکات.
ڕۆژنامەکە زانیارییەکانی خۆی لە عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەم پارتییەوە وەرگرتووە ئەمەش دوای ئەو دیدارەی برازاکەی ئۆجەلال لەگەڵ مامەیدا لە زیندانی ئیمراڵی لە ڕێککەوتی ٣١ی ئۆکتۆبەردا، ئۆجەلال لەو دیدارەدا بە برازاکەی خۆی وتووە: پێویستە تورکیا لەگەڵ لایەنەکانی سوریا کۆببێتەوە و نیگەرانییەکانی خۆی لەگەڵیاندا تاوتوێ بکات و بە هەستیاری زیاترەوە لەگەڵ سوریا مامەڵەبکات، وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدا بنێت.
لەدیدارەکەدا، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە، ڕۆژئاوای ئاوای کوردستان، ئێستا بووەتە شوێنێک کە گرنگە و چاوی هەموو وڵاتانی جیهانی لەسەرە، بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ لێپرسراوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) گفتوگۆ بکات.
ئۆجەلان رایگەیاندووە، ئەو سیستمە سیاسییەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کورد لە بەشێک لە خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دایدەمەزرێنێت، دەبێت ئامانجی کاریگەریی سیستماتیکی لەسەر هەموو وڵات بێت، ئەوکات سوریا دەبێتە دەوڵەتێک کە بە كەڵكی ژیانكردن بێت، ئەگەر بەڕاستی ئەم سیستەمە بەردەوام بێت و کاری پێبکرێت.
ئۆجەلان داوایەک لە تورکیا دەکات
لەبارەی ڕووداوەکانی سوریاوە، رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داوای لە تورکیا کردووە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات، بەوپێیەی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، داواشیکردووە، تورکیا دیالۆگی راستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بکات.
No Comment! Be the first one.