چاویارنیوز _ گۆیدۆ کرۆزێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆنفرانسی میونشن لە ئهڵمانیا رایگەیاند: رێگە بەهیچ وڵات و لایەنێک نادەین کە هێرش بکاتەسەر کورد، چونکە هەر لێدانێک لە کورد، بە واتای ئازادکردنی دێوەزمەی داعش و سووتانی ئاسایشی ئەوروپا دێت.
وتیشی:هەر وڵاتێک پەلاماری ئەم هێڵە سوورە بدات، باجەکەی زۆر قورستر دەبێت لەوەی هێرشبەران وێنای دەکەن، چونکە ئەوە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە و حکومەتی ڕۆما، کورد وەک هاوبەشێکی سەرەکی لەپاراستنی ئارامیی جیهان دەبینێت.
ئیتاڵیا لەسەر کورد هەڕەشە دەکات
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا هۆشداریی توند بە هەر وڵات و لایەنێک دەدات، ئەگەر هێرش بکەنەسەر کورد، ئەوە یاریکردنە بەئاگر.
No Comment! Be the first one.