چاویارنیوز _ ئیلهام ئەحمەد لە رێوڕەسمێكدا لە رەقە رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتەكان دابەش بكرێن و ڕۆڵێكی گەورەتر بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەكان لە بڕیاردان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی هەلی كاردا.ئیلهام ئەحمەد دەڵێت، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، سوریایەكی دیموكراتیك، ناناوەندی و فرەڕەنگی دەوێت كە مافی ژنان و هەموو نەتەوەكانی تێدا پارێزراو بێت. دەشڵێت “ئێمە باوەڕمان وایە كە ئاشتی و دادپەروەری ڕێگای كۆتاییهێنانە بە ئازارەكانی سورییەكان، بەتایبەتی ژنان, چونكە ئەوانەی زۆرترین زیانیان لە جەنگەكان بەركەوتووە، ژنانن. سەرەڕای ئەمەش، ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و داهاتوویەكی باشتر بۆ تەواوی سووریادا، سوورن لەسەر هەوڵەكانیان”.
ئیلهام ئەحمەد:
ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی کاتی بۆچوونیان دوورە لەیەکتر
هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت: ئەو مۆدێلە سەنتەرخوازییەی حكومەتی كاتیی سوریا داوای دەکات، قەیرانی ئابووری لەنێوان پارێزگاكانی سوریادا دروست دەكات و ڕێگرە لە پێشکەوتنی وڵاتەکەش.
No Comment! Be the first one.