چاویارنیوز _ گیدۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، هێرشەکانی رژێمی سوریا دژ بە کەمینەی کورد لە شاری حەلەب مەترسیدار و کوشندەن، بەڵام باسی ئەو ڕێککەوتنە ناکات کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کردوویەتی و دیمەشقی دەستکراوە کردووە بۆ هێرش کردنەسەر کورد حەلەب.
ئیسرائیل لەهێرشەکەیدا بۆسەر غەززە، چاوەڕێی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و رۆژئاوا بەتایبەت نەکرد و کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدی لەو شارە کرد، کەچی ئێستا بۆ هێرشی دیمەشق دژی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، داوای جێبەجێکردنی ئەرکی ئەخلاقی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ پاراستنی کورد لەهێرشەکانی دیمەشق.
ئیسرائیل دووفاقی دەکات لەگەڵ کورد
لەکاتێکدا چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئیسرائیل و دیمەشق ڕێککەوتنێکیان لە پاریس ئیمزاکرد، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی سوپای دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی رۆژئاوا ئەرکێکی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد.
No Comment! Be the first one.