چاویارنیوز _ فەرمانگەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیستەنبوڵ بە تاوانی سوكایەتیكردن بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان و فەرمانبەرانی دەوڵەت، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و 15 رۆژ زیندانیكردن و قەدەغەی كاری سیاسی بەسەر ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی پێشوی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵدا سەپاند.
دادگاكە تانەی پارێزەرانی ئیمامئۆغڵوی رەتكردەوە و دۆسیەكەی رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی توركیا كرد بۆئەوەی بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات.
ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری “جەهەپە” بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا ڕکابەری بەهێزی ئەردۆغان بوو، بەڵام بە تۆمەتی گەندەڵی و بڕوانامەی ساختە، لە 19ی ئاداری ئەمساڵ لەسەر بڕیاری داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ دەستگیركرا.
ئیمامئۆغڵو دوو ساڵ زیندانی دەکرێت
بەبیانووی ئەوەی سوکایەتی بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن کردووە، فەرمانگەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئیستەنبوڵ، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سەرۆكی پێشوی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ دەرکرد.

No Comment! Be the first one.