چاویار نیوز – ئیبراهیم زولفه‌قاری، وته‌بێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه.
زولفه‌قاری وتویه‌تی، لە وەڵامی لێدوانه “پڕوپوچەکانی” سەرۆکی ئەمریکا و هەڕەشە یەک لەدوای یەکەکانی سەبارەت بە له‌ناوبردنی پردەکان، وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران‌دا، دوبارە هۆشداری دەدەینەوە کە ئەگەر بێت‌و ئەو هەڕەشانە جێبەجێ بکرێن، هێزە چەکدارەكانی ئێران، سەرەڕای کردنە ئامانجی تەواوی دامه‌زراوه‌كانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە بوارەکانی سوتەمەنی، وزە، ناوەندە ئابورییەکان و وێستگەکانی کارەبا لە ناوچەکە و له ئیسرائیل، كه‌رته گرنگتر و فراوانترەکانی سەرمایەکانی ئەوان و وڵاتانی میواندری بنكه ئه‌مریكییه‌كان و هاوپەیمانانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە توندتر و به‌هێزتر دەکەنە ئامانج.
وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا له په‌یامێكدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه وتویه‌تی، ئەو وڵاتانەی ناوچەکەکەبنکەسەربازییەکانی ئەمریکایان تێدایه، ئەگەر دەیانەوێت زیانیان بەرنەکەوێت، به‌دڵنیایی دەبێت ئەمریکییەکان ناچار بکەن لە وڵاتەکانیان بچنە دەرەوە.
No Comment! Be the first one.