چاویارنیوز – وتیشی، هیچ هۆکارێک نابینین بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکییەکان گفتوگۆ بکەین، چونکە ئێمە لەگەڵیان لە گفتوگۆدا بووین کاتێک بڕیاریاندا هێرشمان بکەنە سەر.هیچ ئەزموونێکی باشمان لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە.
ڕونیشیکردەوە ، ئێمە هەرگیز داوای ئاگربەستمان لە ئەمریکا نەکردووە، تەنانەت هەرگیز داوای دانوستاندنیشمان نەکردووە.
- ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند، ئێران رێککەوتنی دەوێ، بەڵام ئەو ئامادە نییە بەم مەرجانەی ئێستا رێککەوتنیان لەگەڵ بکات.
No Comment! Be the first one.